سەردێڕ:

محەمەد حاجى مەحمود: خەڵکی هەرێم تەنیا بۆ پێنەدانى موچە خۆپیشاندان دەکەن

فۆتۆ: 
2020-01-26

10401 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری حزبی سۆسیالست رایگەیاند، خەڵکی هەرێمى کوردستان تەنیا بۆ پێنەدانى موچە خۆپیشاندان دەکەن، بۆیە تەنیا کاتێک پارەى موچە لە بەغداوە نەیەت و حکومەتى هەرێم نەتوانێت موچە دابین بکات دێتە سەرجادە.

محەمەدى حاجى مەحمود لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، خەڵکى هەرێمى کوردستان بەرپرسیارن لەو دۆخە خراپەى کە هەرێمى تێدایە، چونکە هەوڵى گۆرینى دەسەڵاتداران نادەن و چەندین ساڵە دەنگ بەو حزبانە دەدەنەوە، کە لە ئێستادا لە حکومەتدان و ئەوانیش خەڵک باش دەناسن بۆیە ھەمیشە زۆرینەن.

سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتى کوردستان لەبارەى داهاتەکانى ناوخۆى هەرێمەوە ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، ئەگەر تەنیا باج و خاڵە سنورییەکان رێکبخرێنەوە هەرێمى کوردستان پێویستى بە پارەى بەغدا نابێت، بۆیە پێویستە چاکسازى لە داهاتەکانى هەرێم بکرێت و لە بابەتە سەرەکییەکانەوە دەستپێبکرێت وەکو نەوت و داهاتى ناوخۆ.