سەردێڕ:

سەرکردەیەکى رەوتى سەدر جیابوونەوەى لە رەوتەکە راگەیاند

دواى ئەوەى لە ئەندامێتى رەوتەکە هەڵپەسێردرا
فۆتۆ: 
2020-01-26

13014 جار خوێندراوەتەوە

ئەسعەد ناسری سەرکردە لە رەوتی سەدر و وتاربێژی پێشووی شاری کوفە جیابوونەوەى لە رەوتەکە راگەیاند.

ئەسعەد ناسری لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، "لەبەر خۆشەویستی عێراق، شاری ناسرییە و خۆپیشاندەران عەمامەکەم فڕێدەدەم، بەردەوام پاڵپشتییم لە عێراقییەکان کردووە و هەر بەو شێویەش دەمێنمەوە و ئومێدەوارم زوو بکوژرێم، چونکە بیری شەهیدەکان دەکەم".

سەبارەت بە هۆکارى جیابوونەوەى لە رەوتەکە، ئەسعەد ناسری ئاماژە بەوەکردووە، لەسەر پاڵپشتیکردنی لە خۆپیشاندەران ئەندامێتی لە رەوتی سەدر هەڵپەسێردراوە و بەو هۆیەشەوە جیابوونەوەى خۆى راگەیاندووە.

ئەمە یەکەم جیابوونەوەیە کە لەنێو رەوتی سەدر لەسەر راگرتنی پاڵپشتییەکانی موقتەدا سەدر لە خۆپیشاندانەکاندا روودەدات.

رۆژی هەینی رابردوو موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، رایگەیاندبوو کە ئیتر پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکان ناکات، دواى ئەو لێداونەش لە دوێنێ شەممەوە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکاندا کشاونەوە و هێز ئەمنییەکانیش هەوڵدەدەن کۆتایی بهێنن بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا، بەسرە، زیقار و دیوانییە و بۆ ئەو مەبەستەش رێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر.