سەردێڕ:

سلێمانى.. نەشتەرگەرييەکى تایبەت بۆ نەخۆشێک کرا

فۆتۆ: 
2020-01-25

8068 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستى سلێمانى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەشتەرگەرييەکى تایبەتیان بۆ نەخۆشێک کردووە، کە چاندنى دوو دەمار بووە لەشاخوێنبەری گورچیلەی چەپدا.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى ئەمڕۆ شەممە ٢٥ى کانونى دووەمى ٢٠٢٠، بڵاویکردەوە، " ئەنجامدانی نەشتەرگەی چاندنی دوو دەمار لە شاخوێن بەرەوە بۆ خوێنبەری گورچیلەی چەپ، وە لە خوێنبەری بەشی خوارەوەی ڕیخۆڵەکان بۆ خوێنبەری گورچیلەی ڕاست کراوە".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "نەشتەرگەرییەکە بۆ نەخۆشێکی تەمەن ۱٦ ساڵ، کە توشی تەسکبوونەوەی خوێنبەری گورچیلەکان ببوو، لە نەخۆشخانەی پسپۆریەکانی دڵی سلێمانی لەلایەن دکتۆر (شکار رەئوف سەعید) و بە هاوکاری دکتۆر (شاخەوان حەمە امین)، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزو میزەڕۆ ئەنجامدرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵى رابردوو لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى نەشتەرگەرییەكی "دەگمەن" بۆ گەنجێكی دەڤەری پشدەر کرا كە لە ڕووداوی هاتوچۆدا تووشی پچڕاندنی شاخوێنهێنەری دڵ بوو، هەروەها بۆ یەکەم جاریش لەسەرەتاى هەمان ساڵدا، پێنج نەخۆش لە سەنتەرى نەخۆشییەکانى دڵ لە سلێمانى نەشتەرگەرى دانانى سەمامەى دڵییان بۆ کرا.

Image may contain: one or more people and people sitting

Image may contain: 1 person

Image may contain: one or more people, people sitting and food