سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەناو بەفردا

فۆتۆ: 
2020-01-25

5520 جار خوێندراوەتەوە

پێشبڕکێی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل لەنێو بەفردا یەکێکە لە وەرزشە پڕ لە سەرکێشییەکان و ئەمڕۆش لە هەولێر و لە چیای سەفیندا بەڕێوەچوو.

بەڕیز وەستاون، بەنیازی ئەنجامدانی کارێکی سەرکێشین. دەیانەوێت بەربەستە سەهۆڵییەکانی چیای سەفین ببڕن. سەرەتا هەر شۆفێرە و کەمێک لەهەوای تایەی ئۆتۆمبێلەکەی کەمدەکاتەوە، بۆ ئەوەی ئاسانتر ڕێگاکان ببڕێت و تووشی خلیسکان نەبێت.

پێشبڕکێکە، بە ئۆفڕۆد ناسراوە و بەمانای بڕینی ڕێگا سەختەکان دێت.

سەڵاح مۆنیکا ئەو پیاوەیە کە بە تەمەن لەهەموو یاریزان و شۆفێرەکان گەورەترە و ئارەزووی وەرزشەکە دەکات و ناوی لە ئۆتۆمبێلەکەی ناوە، شێرە سپی. دڵی بەم سەرکێشییە خۆشەو دەڵێت. "چێژی لێوەردەگرم".

لەگەڵ بەفربارین و سپیبوونی چیاکان، بەشێک لە هاوڵاتیان بە شەڕەبەفر دڵخۆشییەکانی خۆیان دەردەبڕن، بەڵام ئەم وەرزشکارانە، چێژوەرگرتنیان لە بەفر جیاوازترە و بە نمایشی سەرنجڕاکێش و خلیسکانی ناو بەفر و بڕینی کۆسپ و چیابەفرییەکان خۆشی خۆیان وەردەگرن.

هاوکات، سەرکێشی و پێشبڕکێکەش لەپێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بەدەر نیە و هەندێک کات، پڕیەتی لە مەترسی بۆ شۆفێران و تەماشاکەرانی پێشبڕکێیەکە.، بەڵام رێکخەرانی یاریەکەش بۆ ڕێکخستنی یاری ئۆفڕۆد لە کوردستان قسەی خۆیان هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە پەنجا ئۆتۆمبێل بەشداریان لە پێشبڕکێکەدا کرد و هەرچی ئۆتۆمبێلەکانیشە تایبەت بە یاریەکە، دەستکاری کراون و تایەی گەورەیان بۆ بەستراوە و بزوێنەری بەهێزیان بۆ دانراوە.