سەردێڕ:

مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغلو پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغلو
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2020-01-25

1852 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو دەربارەی بومەلەرزەکەی شەوى رابردووی شارى خەرپێتى باکورى کوردستان، هاوسۆزیی خۆیی قوربانییەکان دەربڕیوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هاوسۆزیی خۆیی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بومەلەرزەکەی شاری ئەلئەزیز (خەرپێت) و دەوروبەری دەربڕیوە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوى رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی رێختەر، شارى خەرپێتى باکورى کوردستانى هەژاند و بە قوڵایى ١٠ کیلۆمەتر بەشێک لە شارەکانى باکورى کوردستانى گرتەوە.

هاوکات، لە هەریەک لە شارەکانی ئامەد، مێردین، غازی عەنتاب، جزیرە و لە شارەکانى رۆژئاواى کوردستان و لە پارێزگاکانى دهۆک و هەولێریش بومەلەرزەکە هەستى پێکراوە.