سەردێڕ:

باکوری کوردستان.. بەهۆی بەفرەوە رێگای ٤٧٣ ناوچە داخراون

فۆتۆ: 
2020-01-25

3109 جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه‌وه‌ رێگای ٤٧٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ وان، موش، به‌دلیس و هه‌كاری داخراون.

سه‌رۆكایه‌تیی گه‌وره‌ شاره‌وانیی وان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ماوەی دوو رۆژە ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ رێگای ١٣٩ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.

روونیشیکردەوە، له‌ دوێنێشه‌وه‌ له‌و پارێزگایه‌ به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌ ٤٤٠ گەڕەك راماڵدراوه‌ و هەوڵەکانیش بۆ کردنەوەی رێگاكان به‌ردەوامن.

لە پارێزگای موش-یش بەفر ناوچە بەرزەکانی پارێزگاکەی داپۆشیوە و بەهۆی کەش و هەوای ساردەوە تەمێکی زۆر دروست بووە و ئەوەش ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست کردوە.

لەلایەکی دیکەشەوە و لە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ١٥٠ گوند داخراوە و تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی رێگاکان.

لەلایەکی دیکەوە، له‌ پارێزگای هه‌كاری رێگای ٤٨ گوند و ١٣٦ کێڵگە داخراون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه‌ش هۆشداری داوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌ستن و زوقمگرتنی زه‌وی و دروستبوونی ته‌مومژ.