سەردێڕ:

بەغدا.. هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی تەحریر

برینداری لێکەوتووەتەوە
فۆتۆ: 
2020-01-25

5995 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ڕایگەیاند، بۆ بڵاوەپێکردنیان هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر.

ئومێد محەمەد، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ڕایگەیاند، "هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک ڕیژ هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران و بەهۆیەوە هەتا ئێستا ٢٠ خۆپیشاندەر بریندارن".

وتیشی، "لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی گۆڕەپانی تەحریریان داوە و خێمەی خۆپیشاندەران دەسوتێنن و بەشێکی زۆری خێمەکانی گۆڕەپانی خەڵانیان سوتاندووە".

ڕاشیگەیاند، "لیژنەى هەماهەنگى خۆپیشاندەران باس لەوەدەکەن، تا جێبەجێکردنى تەواوى داواکاریەکان لە گۆڕەپانەکاندا دەمێننەوە و بەشێک لەخۆپیشاندەران تایە دەسوتێنن تا رێگرى بکەن لەپێشڕەوى هێزە ئەمنیەکان".

باسی لەوەشکرد، "لە دوێنێ شەوەوە هێرشکردنە سەر گۆڕەپانى تەحریر دەستى پێکردووە و لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران دەیانەوێ پشتێنەى مرۆیى دروستبکەن هەتا ڕێگە لەهێزە ئەمنیەکان بگرن نەچنە گۆڕەپانى خەڵانیەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "وتەبێژى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاندووە هەڵگرتنى خێمەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەبێت".



هـ.ئـ