سەردێڕ:

ژمارەی قوربانیانى بوومەلەرزەکەى باکورى کوردستان بەرزبووەوە

شەش کەس گیانیان لەدەستدا
فۆتۆ: 
2020-01-24

9245 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەى ئەو کەسانەى لە بومەلەرزەکەی ئەمشەوی شاری خەرپێت "ئیلازق"ی باکورى کوردستان گیانیان لەدەستدا بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.

سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا رایگەیاند، تا ئێستا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٥ کەسی دیکەش بریندارن.

روونیشیکردووەتەوە، سەرەڕاى بەرزبوونەوەى ئامارى قوربانییانى بومەلەرزەکە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانیان تا ئێستا كه‌س له‌ ژێر دار و به‌رده‌ رووخاوه‌كاندا نه‌ماوه‌ته‌وه‌

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە بەپێوەرى رێختەر شارى خەرپێتى باکورى کوردستانى هەژاند و بە قوڵایى ١٠ کیلۆمەتر بەشێک لە شارەکانى باکورى کورستانى گرتەوە.

لە هەریەک لە شارەکانی ئامەد و مێردین و غازی عەنتاب و جزیرە و هاوکات لەشارەکانى رۆژئاواى کوردستان و لە پارێزگاکانى دهۆک و هەولێریش بومەلەرزەکە هەستى پێکراوە.