سەردێڕ:

بەغدا.. چوار کارمەندى رێکخراوێکى فەڕەنسى بێسەروشوێنن

فۆتۆ: 
2020-01-24

1639 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوبەرى رێکخراوى مەسیحیەکانى رۆژهەڵاتى ناوەراست رایگەیاند، چوارئەندامى رێکخراوەکەیان چوار رۆژە لە بەغدا بێسەروشوێنن، کە سیانیان فەڕەنسین.

 بێنجامین بلانشارد بەرێوبەرى رێکخراوى (مەسیحییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەراست) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لە پاریس رایگەیاند، چوار ئەندامى رێکخراوەکەیان کە سیانیان فەڕەنسى و ئەویتریان عێراقى بووە، لە رۆژى دووشەممەوە لە نزیک باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە بەغدا دیارنەماون.

 ئاماژەى بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئازادکردنى ئەندامەکانیان داوانەکراوە و هیچ گروپێکیش بەرپرسیارێتى لە دیارنەمانیان رانەگەیاندووە.

 سەرۆکى رێکخراوەکە ئەوەشى وت، ئەو تیمەى رێکخراوەکە بۆ نوێکردنەوەى ڤیزاکانیان هەروەها بۆ تۆمارکردنى رێکخراوەکەیان لە حکومەتى عێراق چوونەتە بەغدا.

 رێکخراوى مەسیحیەکانى رۆژهەڵاتى ناوەراست رێکخراوێکى خێرخوازیی مەدەنییە و کار لەگەڵ مەسیحییەکانى عێراق دەکات، لە ساڵى ٢٠١٤ ەوە دواى هێرشى داعش بۆ سەر موسڵ ئاوارەبوونى مەسیحیەکانى ئەو شارە هاتووەتە عێراق و بەتایبەتى لە هەولێر چالاکە بەو پێیەى زۆربەى ئەو ئاوارانە لەوشارەن.