سەردێڕ:

ئاغجەلەر.. تەقە لە تانکەرێکى سوتەمەنى کرا

فۆتۆ: 
2020-01-24

29574 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، ئاغجەلەر رزگار جەبار

بەڕێوەبەرى ناحیەى ئاغجەلەر رایگەیاند، ئەمشەو لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەکە و کانی شەیتان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقە لە تانکەرێکى سوتەمەنى کراوە و کون بووە.

هێمن بەهجەت لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەمە دووەم حاڵەتی لەوشێوەیەیە کە لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویداوە و تائێستاش کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، دواى رووداوەکە لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی و پۆلیس وئاسایشی ناحیەکەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕتی بەشێک لەو ڕێگرییانەی کەدەکرێت لەلایەن خودی شۆفێرەکانەوەیە بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت بەڕۆژدا لەڕێگەی کۆیەوە بارەکانیان ببەن.

پێشتر قائیمقامى کۆیە بڕیاریدا هیچ تانکەرێکى سوتەمەنى بەرۆژدا بە سنورى کۆیە و رێگاى ئاغجەلەردا هاتوچۆ نەکات، بەڵکو دەبێت لە کاتژمێر ٧ى ئێوارە بۆ ٧ى بەیانی هاتوچۆبکەن.