سەردێڕ:

بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری کوردستانی هەژاند

فۆتۆ: 
2020-01-24

16667 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندى بومەلەرزەزانى تورکیا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە بەپێوەرى رێختەر شارى خەرپێتى باکورى کوردستانى هەژاند بەپێی ئامارە فەرمییەکانیش تائێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندەکە ئاماژەى بەوەکردووە،  بومەلەرزەکە بە قوڵایى ١٠ کیلۆمەتر بەشێک لە شارەکانى باکورى کورستانى گرتووەتەوە و لە هەریەک لە شارەکانی ئامەد و مێردین و غازی عەنتاب و جزیرە و هاوکات لەشارەکانى رۆژئاواى کوردستان و لە پارێزگاکانى دهۆک و هەولێریش بومەلەرزەکە هەستى پێکراوە.

سولەیمان سۆیلو وەزیرى ناوخۆى تورکیا لە لێدوانێکیدا لەبارەى زیانەکانەوە رایگەیاند، "ئەوەى بە من گەیشتووە تا ئێستا دوو کەس لە خەرپێت و دووانى دیکە لە مالاتیا گیانیان لەدەستداوە و زیانی زۆریش بەر چەند باڵەخانەیەکى خەرپێت کەوتووە".

میدیاکانى تورکیاش بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆى بومەلەرزەکەوە هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان هاتوونەتەدەرەوە و قەرەباڵغییەکى زۆر دروستبووە.

هاوکات میدیاکانى سوریا بڵاویان کردەوە، بومەلەرزەکە پارێزگاکانى دێرەزور و حەسەکە و حەلەب و دەوروبەرى دیمەشقى گرتووەتەوە.

لە لوبنانیش میدیاکان بڵاویانکردەوە، دانیشتوانى بەیروت و تەرابولس هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.

#عاجل | زلزال بقوة 6.8 درجات يضرب شرقي #تركيا pic.twitter.com/hBYyEdxTHt

— ANADOLU AGENCY (AR) (@aa_arabic) January 24, 2020