سەردێڕ:

بەغدا.. دوو خۆپیشاندەر کوژران

هەشتى دیکەش برینداربوون
فۆتۆ: 
2020-01-24

2593 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى دروستبوونى گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا، دوو خۆپیشاندەر کوژران و هەشتى دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە بەغدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ هەینى لە میانەى خۆپیشاندانەکانى بەغدا لەسەر رێگاى خێرای محەمەد قاسم نزیک گۆڕەپانى گەیلانى، گرژی و ئاڵۆزى دروستبووە و هێزى ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە.

وتیشی، بەهۆى گرژییەکانەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و هەشت کەسى دیکەش بەهۆى کاریگەریی گازى فرمێسکڕێژەکەوە برینداربوون و برینى یەکێکیان سەختە.

لە سەرەتای مانگى تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق سەری هەڵداوە و بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، تا ئێستا ٣١ چالاکوان و زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون، هاوکات زیاتر لە ١٣ هەزار کەسیش برینداربوون.