سەردێڕ:

کەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: 
2020-01-24

12591 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا، سبەینێش ئاسامان هەور دەبێت و باران بەشێوەى پچڕپچڕ دەبارێت و لە پاش نیوەڕۆش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٨ پلە و نزمترین ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى  ٥ بە ٤ و دهۆک  ٧ بە  ٢ و کەرکوک ٩ بە ٧ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٢ پلە و نزمترین ٤ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٨ بە ٠ پلە، دهۆک ٩ بە ٠، کەرکوکیش ١٢ بە ٤ پلە دەبێت.

Image may contain: sky, cloud, outdoor and text

Image may contain: one or more people and outdoor

Image may contain: one or more people, mountain, sky, outdoor and nature

Image may contain: cloud, sky and outdoor