سەردێڕ:

بۆ سوتاندنی یەك کڵۆ شەکر دەبێت چەند هەنگاو بڕۆیت؟

فۆتۆ: 
2020-01-23

11787 جار خوێندراوەتەوە

جوڵە نهێنی دەستکەوتنی تەندروستییەکی باشە، ئەگەر بە رۆیشتن یان لێخوڕینی بایسکیل یان مەلەکردن بێت، بەڵام دەبێت بزانین بۆ سوتاندنی یەك کڵۆ شەکر دەبێت چەند هەنگاو بنێیت.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ماڵپەڕی "تی ئۆنلاین"ی ئەڵمانی لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەگەڵ پزیشکێکی پسپۆڕ بەناوی کریتینا گراف کە جێگری سەرەکی کۆمەڵەی ئەڵمانی بووە بۆ پزیشکی تەندروستی و پارێزگاریی جەستە ئاشکراکراوە، بۆ سوتاندنی یەك کڵۆ شەکر پێویستە مرۆڤ ٥٠٠ هەنگاو بنێت.

وەکو دەزانرێت بەدەستهێنانی جەستەیەکی رێك خەونی زۆر کەسە، بۆ ئەمەش گرنگە رۆژانە وەرزشبکرێت و ئاسانترین و سادەترین جۆری وەرزشیش رۆیشتنە بە پێ، چونکە هەموو کەس دەتوانێت بیکات و کاتی بۆ تەرخان بکات، بەجۆرێك بەپێ بڕوات بۆ شوێنی کارەکەی یاخود سەردانی هاوڕێکانی بکات.