سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی لە عێراق روودەدات کاریگەری لەسەر هەرێم دەبێت

فۆتۆ: 
2020-01-23

1906 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆڕبەندی ئابوری داڤۆسدا رایگەیاند، "ناتوانین خۆمان جیابکەنەوە لەوەی تا ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت، ئێمە بەشێکن لە وڵاتەکە"، دەشڵێت، "ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات، کاریگەری لەسەر دۆخى هەرێمیش هه‌يه‌".

لە میانی پانێڵێکی کۆڕبەندی ئابوری داڤۆسدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "گه‌لى‌عێراق شایستەی ژیانێکی باشترن، پێم وایە بەو خۆپیشاندانانەی کردوویانە پەیامی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە و دەبێ ئێمە هەست بە بەرپرسیاريه‌تی بکەین".

سەرۆکی هەرێم راشیگەیاند، "وەک كورد ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانی خۆیان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ئه‌وه‌یه‌ئه‌گه‌ر له ‌به‌غدا به‌چاوێكی دیكه‌سه‌یری ئه‌م پێكهاتانه‌بكرێت، بێگومان كێشه ‌دروستده‌بێت".

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق کرد بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان و لەو بارەوە ڕایگەیاند، "‌ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدرا كارێكی دروستنه‌بوو، دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له ‌عێراق كه ‌سوننه ‌و كوردن، هه‌ردوولایان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیریی ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نه‌كردووه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق پێویستی به‌یارمه‌تيی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه،‌ چونكه‌ پرسی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌ عێراق، پرسێكی جددییه‌ و پێمان وایه‌ ئه‌م ئامانجه‌ به‌بێ یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌روویانه‌وه ‌ئه‌مه‌ریكا به‌دی نایه‌ت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراقدا بمێننه‌وه‌".