سەردێڕ:

ئاسایشی سلێمانی: لە٢٠١٩دا ٣٣١ کەس بە تۆمەتی داعشبوون دەستگیرکراون

فۆتۆ: 
2020-01-23

1534 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو لە سنوری پارێزگاکە ٣٣١ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش و بە پێی مادەکانی ٢ و ٤ ی تیرۆر دەستگیرکراون.

رزگار حەمەڕەحیم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەو دەستگیرکراوانە ٢٨٠ کەسیان لە رەگەزی نێرن و ٥١ کەسیشیان لە رەگەزی مێن، هەروەها لە کۆی ئەو ٣٣١ دەستگیرکراوە، ٤٦ کەسیان کوردن.

لێپرسراوی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی دەستگیرکراوان بە تۆمەتەکانی کوشتن، دزیکردن، ساختەکاری، شوێنەوار، رفاندن، بازرگانی بە مرۆڤ، سیخوڕیکردن و بەزاندنی سنور، دوو هەزار ٢٧ کەس بوون.