سەردێڕ:

چین.. ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکارەکانی گواستنەوەى گشتى ڕاگرتووە

فۆتۆ: 
2020-01-23

1722 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە شاری وهانی چین، هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی ڕاگیران و تا ئێستاش ١٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

شاری وهان لە چین دانیشتوانەکەی ١١ ملیۆن کەسە، بەهۆی مەترسیی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە شێوەیەکی کاتیی، هۆکارەکانی گواستنەوە ڕاگیران و داوا لە خەڵکەکەی کراوە، لە ماڵ بمێننەوە.

ڤایرۆسەکە لە چەندین ناوچەی چین بڵاوبوەتەوە و تا ئێستا ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها ڤایرۆسەکە گوێزراوەتەوە بۆ وڵاتانی دیکەش.

هاوکات کۆریاى باکور، یەکەم وڵاتە بەهۆى مەترسییەکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە، سنورەکانى لەگەڵ چین بە شێوەى کاتى داخست.

بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند، تا ئێستا نەخۆشیەکە مەترسییەکی وای دروست نەکردووە، کە باری نائاسایی ڕابگەیەندرێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ و گیانله‌به‌ر دەبێت، به ‌وته‌ی شاره‌زایان ئه‌و ڤایرۆسه‌ وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك توشی منداڵ و گه‌وره‌ش ده‌بێت، ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی كۆكه ‌و پژمین و بەرکەوتنەوە بڵاوده‌بێته‌وه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ڤایرۆسه‌ كوشنده‌كان، ڤایرۆسەکە به‌تایبه‌تی له‌ وه‌رزی زستان بڵاودەبێتەوە.

ب.ب