سەردێڕ:

سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-01-22

9867 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی دەربارەی دیدارەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ گەلی کوردی بە مەزن وەسفکردووە و وتوویەتی ئێمە قەرزارتانین".

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتەی یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆسدا بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، "دۆناڵد ترەمپ سوپاس و پێزانينى ئه‌مه‌ريكاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشاندنى داعش و پاراستنى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان دووپات كرده‌ووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ هێشتا تيرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌، بۆيه‌ گرنگه‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ئه‌ركه‌كانى به‌رده‌وام بێت".

باسی لەوەشکردووە، "هاوکات، نێچيرڤان بارزانى باسی هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ راپه‌ڕينى ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئازاديى عێراق و قۆناغه‌كانى دواى ساڵى ٢٠٠٣ و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ بنياتنانه‌وه‌ى عێراقى تازه‌ کردووە، خواستى هه‌رێمیشی بۆ بره‌ودانى زياتر بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له‌ بواره‌ جياكاندا نيشان داوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆسدا لە شاری داڤۆسی سویسرا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كە‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و په‌ره‌پێدانيان به‌تايبه‌تى، له‌ بوارى هاريكاريى وزه‌دا، لەگەڵ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، هاوکات چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و دۆخى سووريا، تاوتوێكران.

هـ.ئـ