سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-22

11841 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا داوا لە شۆفێران دەکات بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت نه‌چنه‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و له‌کاتى چونیشیان پێداویستیه‌كانى رۆیشتنی ناو به‌فر بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان پێبێت.

فازڵ حاجى وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، "به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری داهاتودا شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆله‌ روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هەربۆیە ئاگاداری گشت شۆفێران ده‌كەین كه ‌زۆر به‌هۆشیاری و به‌ئاگاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌شه‌كه‌ بكه‌ن و ئەگەر‌ بۆحاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت نه‌چنه‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان."

ئاماژەبەوەشکراوە، "هەرکاتێکش شۆفێران چوونە ناوچەشاخاوییەکان پێداویستیه‌كانی رۆیشتنی ناو به‌فریان پێ بێت و زنجیر له‌ تایه‌كانیان بده‌ن و‌ به‌  ئوتومبیلی ده‌بڵ ئه‌كسل نه‌بێت هاتووچۆی ئه‌و ناوچانە نه‌كه‌ن."

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە پاش تەواوبونى ئەوشەپۆلى بەفرە بەستنى شەقامەکان ڕوودەدات و ئاگادارى هەموو شۆفێران دەکەین کە زۆر به‌وریایی مامەڵه‌ بكه‌ن، چونكه‌ مه‌ترسی خلیسکان لە سه‌ر رێگاكان هەیە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، سبەى شەو بارستەهەوایەکى سارد ڕوو لەهەرێم دەکات و شەپۆلێکى بەفربارین سەنتەرى شارەکان دەگرێتەوە.