سەردێڕ:

کۆیە.. شۆفێرى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان گردبونەوە

فۆتۆ: 
2020-01-22

2806 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە قەزاى کۆیە بەشێک لە شۆفێران دژى قەدەغەکردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە ڕۆژدا، گردبونەوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزاى کۆیە سەدان شۆفێرى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان رێگەى سەرەکى هەولێر کۆیە، هەولێر سلێمانیان داخست لە دژى بڕیارى قەدەغەکردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە رۆژدا.

شۆفێرى ئەوئ ۆتۆمیلانە رایانگەیاند، ئەو بڕیارەى قایمقامیەتى قەزاکە نادادپەروەرانەیە و ڕەچاوى باروگوزەرانى شۆفێرانى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان نەکراوە، چونکە بەهۆى ئەو بڕیارەوە دەبێت چەندین کاتژمێر لە دەرەوەى قەزاکە بمێننەوە.

هاوکات، ئاسایشی کۆیە لە کاتى بەڕێوەچونى گردبونەوەکە ڕێگربوون لە ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانی شوفێرانی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، کە قایمقامیەتى قەزاى کۆیە بڕیاریداوە لە کاتژمێر ٧ ى بەیانى تا کاتژمێر ٧ى ئێوارە هاتوچۆى ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان قەدەغەبكات.