سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-01-22

6369 جار خوێندراوەتەوە

لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری داڤۆسدا، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق کۆبوونەوە.

لە بارەى سزادانى عێراقەوە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند،" با چاوەڕێى داهاتوو بین چونکە ئەمریکا خاوەنى تێڕوانینى خۆیەتی وعێراقیش بەهەمانشێوە دونیابینى خۆی هەیە لە بەرامبەر ڕووداوەکاندا".

هاوکات بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق ڕایگەیاند، "ئەمریکا و عێراق پێکەوە کارى هاوبەشى گەورەیان کردووە و پێکەوە ڕووبەڕووى چەکدارانى داعش بوونەوەتەوە وپەیوەندییەکى توندوتۆل لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە".

هەر ئەمڕۆ، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، كۆڕبەندى ئابوری داڤۆس کۆبوونەوەیەکى ساڵانەی بواری ئابورییە کە لەنێوان سەرکردەکانی جیهان، بەڕێوەبەری کۆمپانیا و خاوەن بزنسەکان، خەڵکانی ئەکادمی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا، لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.