سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکى دیکەی پارتی خانەنشینى رەتکردەوە

فۆتۆ: 
2020-01-22

21018 جار خوێندراوەتەوە

دوای پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ، رێبوار بابەکەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی، لە نوسراوێکی فەرمیدا کە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ناردووە دەڵێت، "خانەنشینی ڕەتدەکەمەوە."

رێبوار بابکەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە نوسراوێکدا کە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی ناردووە دەڵێت، "موچەی خانەنشینی رەتدەکەمەوە، لە کاتێکدا لەدواى تەواوبوونى ئەم خولە بە ٥٠% خانەنشین دەبم کە دەگاتە بڕی چوار ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار مانگانە."

پێشتریش، سەروان محەمەد عەلى لە فراکسیۆنى پارتى موچەى خانەنشینی رەتکردەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ وەک یەکەم پەرلەمانتار بە نوسراوی فەرمی بۆ پەرلەمان دەستبەرداری خانەنشینیەکەیان بوون و رەتیانکردەوە.