سەردێڕ:

ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانی شاندى هەرێم و بەغدا لە پەرلەمانی كوردستان دەخرێتەڕوو

سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
فۆتۆ: 
2020-01-22

1523 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانی شاندى هەرێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ سەبارەت بەبودجە بەڕێوەدەچێت.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرنامەى کارى دانیشتنى سبەی پێنجشەممەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە دانیشتنەکەدا کە کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و چەندین برگە و ماددە تاوتوێدەکرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دانیشتنەکە بە ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ بودجه‌ى ساڵی ٢٠٢٠ و كه‌یسی نه‌وت دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان.