سەردێڕ:

تورکیا.. زیاتر لە ٢٠٠ كۆچبەر دەستگیرکران

بەشێکیان کۆچبەرى عێراقین
فۆتۆ: 
2020-01-22

1276 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیرکردنى ٢١٥ كۆچبەری نایاساییان لە پارێزگای ئەديرنە راگەیاند کە بەشێکیان کۆچبەرى عێراقی بوون.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، کۆچبەرەکان لە شارۆچكەكانى ئوزونكۆپرو، كەشان، ئيسپالا و مەريچ و چەند گوندێک، دەستگیرکراون و بەڕەچەڵەك، ميسرى، عێراقى، ئێرانى، سوورى، پاكستانى، ئەفغانى و مەغريبین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کۆچبەرانە لە هەوڵدابوون بەشێوەی نایاسایی رووبکەنە دەرەوەی وڵات، دواى دەستگیرکردنیشیان رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگاکە کران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە بە دەیان کۆچبەر لە تورکیا دەستگیردەکرێن کە دەیانەوێت لەسنورەکانى ئەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانى رۆژئاوا کۆچبکەن بەهۆى خراپی دۆخى وڵاتەکانیانەوە.