سەردێڕ:

چۆن چەوریی شوێنە جیاوازەکانی جەستە دەتوێنیتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-01-21

25173 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی چەوری لە شوێنە جیاوازەکانی جەستە لە ورگ و قۆڵ و ڕاندا بەشێوەی جیاواز دەتوێنەوە، هەر بەشەی ڕێگەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ تواندنەوەی چەورییەکە لە ماوەیەکی کەمدا.

ماڵپەڕی جەزیرە لەبابەتێکدا ئاماژەی بە چۆنییەتی تواندنەوەی چەوریی کردووە بەپێی شوێنە جیاوازەکانی جەستە.

بۆ تواندنەوەی چەوریی لە تەواوی جەستە:

پەیڕەوکردنی سیتمی خۆراکی دەوڵەمەند بە ماددەی ڕیشاڵی، بەڵام هەرگیز چەوری ناتوێتەوە ئەگەر وەرزشکردنی تێدا نەبێت کە دڵ و سوڕی خوێن چالاک بکات، وەک دانیشتن وهەستان و بایسکیل لێخوڕین، لەگەڵ ئەوەشدا ماندوێتی و کەمخەوی هۆکارن بۆ نەتواندنەوەی چەوری، باشترە گرنگی بە باشکردنی ئەو خووانە بدرێت.

تواندنەوەی چەوریی سنگ و قۆڵەکان:

خواردنەوەی ئاوی زۆر و خواردنی دەوڵەمەند بە ماددەی ڕیشاڵی، لەگەڵیدا وەرزشی قۆڵ و سنگ بکرێت، لەگەڵ هەڵگرتنی قورسایی بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکانی دڵ و ئەو بەشانەی جەستە.

تواندنەوەی چەوری ڕان و کەمەر:

خواردنی دەوڵەمەند بە شەکر بگۆڕە بە ژەمی نوێ و شەکری سروشتیی لە پێکهاتەیدا هەبێت، بەوجۆرە جەستە ڕادێت و هاندەر دەبێت لە تواندنەوەی چەورییە زیادەکان، لەگەڵ وەرزشی شناو و لێخوڕینی بایسکیڵ.

تواندنەوەی چەوری ورگ:

دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و کهولییەکان، لەگەڵ پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی دوربێت لە شەکر و چەوری دەستکرد، جێبەجێکردنی ئەو وەرزشانەی تایبەتن بە تواندنەوەی چەوریی ورگ.

الخصر الكبير هو علامة على نوبة قلبية محتملة أو مؤشر على مرض السكري (غيتي)

ئ.ل