سەردێڕ:

سلێمانى.. چیرۆکى گیانلەدەستدانى نەخۆشێک کاردانەوەى لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-21

11203 جار خوێندراوەتەوە

گیانلەدەستدانی نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کاردانەوەی لێکەوتەوە، و عومەرى حاجى عیانیەت ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستانیش چیرۆکى گیانلەدەستدانى ئەو نەخۆشە لە نەخۆشخانەکە دەگێڕێتەوە.

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمان لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە بابەتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و خەڵکێکى زۆر بەشدارییان تێداکرد، وەک ناوبراو ئاماژەى بۆ دەکات رۆژى ٢٩ ى مانگى ١٢ ى ساڵى رابردوو دواى رووداوەکە بەزوویی تارق حەمید تەمەن ٤٨ ساڵ کە پیشەی پێشمەرگە بووە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى شار، چوار رۆژ لەنەخۆشخانە ماوەتەوە، لەو ماوەیەدا هیچ نەشتەرگەرییەکى بۆ نەکراوە و بریندارەکە نەبراوەتە بەشى چاودێرى ورد، دواتر لە رۆژى ١ى١ى ٢٠٢٠ تارق  لە نەخۆشخانەکە گیانى لەدەستدا.

 عومەر حاجى عینایەت وردەکاریی چیرۆکى گیانلەدەستدانى ئەو نەخۆشە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە.