سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-01-21

20220 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت و تاوەکو ٢٣ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی كانونی دووەم، موچەی وەزارەتەکانی شارەوانی، گواستنەوە و گەیاندن، کارەبا، پلاندانان، کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان، بازرگانی و پیشەسازی دابەشدەکرێت.

روونیشیکردەوە، هەر سبەینێ موچەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و  سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت، موچەی مانگى ١٠ى ساڵى رابردووە و یانزەیەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.