سەردێڕ:

بەغدا.. سێ موشەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتنەخوارەوە

دۆخی عێراق
فۆتۆ: 
2020-01-20

16474 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانكردەوە، سێ موشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتونەتەخوارەوە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات.

میدیاکانی عێراق بڵاویانكردەوە، سێ موشەك لە جۆری كاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتوونەتەخوارەوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی قودسی سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران، چەندین جار بە موشەک و کاتیۆشا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوەتە ئامانج.