سەردێڕ:

ڤیدیۆ .. ئاگر لە بازارێکی دهۆک کەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-20

3901 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، دهۆک، بێوار حیلمی

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تی لە دهۆک ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە بازاڕى دوبەى لەشارى دهۆک کەوتەوە و بەوهۆیەوە چەندین دووکان سووتاون.

پەیامنێرى ئێن ئار تی لە دهۆک ڕایگەیاند، "بازاڕى ئۆرزدى کە بە بازاڕى دوبەى ناسراوە و لە شارى دهۆک تایبەتە بە پۆشاک، کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە بازاڕەکەدا کەوتەوە".

ڕاشیگەیاند، "ئاگرەکە تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "کەوتنەوەکەى ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانى نەبووە و تەنها زیانى ماددى بەر بازاڕەکە کەوتووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵى ڕابردووش لە هەمان بازاڕدا ئاگرێک کەوتەوە و زیانێکى زۆرى ماددى بەبازاڕەکە گەیاند.