سەردێڕ:

باشترین پێنج خۆراک چەوری ورگ ناهێڵن

فۆتۆ: 
2020-01-20

35584 جار خوێندراوەتەوە

سیستمی خۆراکی ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە تواندنەوەی چەوری ورگ و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا.

ماڵپەڕی ئێکسپرێس لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، پزیشکانی زانکۆی هارڤارد ئاماژەیان بەوەکردووە، چەوری کۆبووەی جەستە جۆرە پڕۆتینێک بەرهەمدەهێنێت بە "سیتۆکینات" ناسراوە، هۆکارە بۆ هەوکردن، کە لە باوترین هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵە.

توێژینەوەکانی پێشتر ئاشکرایانکردووە، پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتینی سوودبەخش لە توانایدایە ئاستی چەوری ورگ کەمبکاتەوە، بەو هۆیەوە پزیشکان ئاماژەیان بە پێنج خۆراک کردووە چەوری کۆبووەی دەوری ورگ دەتوێننەوە و لە پێکهاتەیاندا پڕۆتینی سوودبەخشی تێدایە، ئەوانیش:

١ماسی سپی

لە ٢٠ بۆ ٢٥ گرام ماسیدا بڕی ١٠٠ گرام پڕۆتینی تێدایە.

٢مریشک

لە ١٠٠ گرامی مریشکێکی کوڵێنراودا بڕی ٣٠ گرام پڕۆتینی تێدایە.

٣هێلکە

لە سپێنە و زەردێنەی هێلکە پڕۆتین بوونی هەیە، هێلکەیەکی قەبارە مامناوەند بڕی شەش بۆ حەوت گرام پڕۆتینی تێدایە.

٤فاسۆلیا و پاقلەمەنییەکان

کوپێک نۆک بڕی ١٤.٥ گرام پڕۆتینی تێدایە، نیسک سەرچاوەی سەرەکی پڕۆتینە، بەجۆرێک لە کوپێک نیسکدا بڕی ١٧.٩ گرام پڕۆتینی تێدایە، بازالیا و فاسۆلیا و پاقلە بەهەمان شێوە پڕۆتینیان تێدایە.

٥ماستی یۆنانی

ئەم جۆرە ماستە سێ هێندەی ماستی ئاسایی پڕۆتینی تێدایە، لە ٢٠٠ گرامدا بڕی ٢٠ گرام پڕۆتین دەستدەکەوێت.

پزیشکان لە کۆتاییدا ئاشکرایدەکەن، جگە لە خواردن سوود لە جوڵە وەرزشییەکان وەربگیرێت بۆ تواندنەوەی چەوری و بەهێزکردنی ماسولکەی جەستە.

Related image

ئ.ل