سەردێڕ:

ئێران هەڕەشە لە کۆریای باشور دەکات

فۆتۆ: 
2020-01-20

13676 جار خوێندراوەتەوە

ئێران هەڕەشە لە کۆریای باشور دەکات، بەوەی ئەگەر هێزی دەریایی بنێرێتە گەرووی هورمز ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئێران ڕەخنەی لە کۆریای باشور گرت بەوەی کە هێزی دەریایی بنێرێتە ناوچەکە و لەو بارەیەوە عەباس مەوسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "هەنگاوی ناردنی کەشتییەکی سەربازی لەلایەن کۆریای باشورەوە لە کەنداوی عەدەنەوە بەرەو گەرووی هورمز، قبوڵنەکراوە و بونیادنەرنییە".

هۆشداریشیدا لەوەی، "ئێران هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر ئەگەر کۆریای باشور ئەو هەنگاوە جێبەجێبکات".

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕاپۆرتێکدا باس لەوەکرابوو کۆریای باشور پلانی ئەوەی هەیە، هێزە سەربازییە دەریاوانییەکەی کە تایبەتە بە ڕووبەڕووبوونەوەی چەتەکان لە کەناوی عەدەنەوە بەرەو گەرووی هورمز بگوازێتەوە، لە کاتێکدا کە گرژییەکانی نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکان و ئێران لەو ناوچەیەدا گەیشتووەتە لوتکە.

هـ.ئـ