سەردێڕ:

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی: سامانی دوو هەزار دەوڵەمەند نزیک بە سامانی پێنج ملیار دانیشتوانی زەوییە

فۆتۆ: 
2020-01-20

4364 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی خێرخوازی نێودەوڵەتی ئۆکسفام رایگەیاند، لەئێستادا سامانی دوو هەزار لە ملیاردێرەکان، زیاترە لە کۆی سامانی نزیک بە پێنج ملیار کەسی دانیشتوانی جیهان.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەر لە دەستپێکردنی کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس، رێکخراوی ئۆکسفام راپۆرتێکی بەناوی "کاتی ئاگاییە" بڵاوکردووەتەوە و تێیدا، باس لە سامانی ٢ هەزار و ١٥٣ ملیاردێر دەکات و دەڵێت کە زیاترە لە سامانی چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەسی دانیشتوانی جیهان.

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا ژنان و کچانی جیهان رۆژانە  ١٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کاتژمێر بەبێ موچە و پێدانی مافەکانیان بە تەواوی کاردەکەن.

روونیشکراوەتەوە، کارکردنی بێ ماف و بێ موچەی ژنان، ساڵانە بەلایەنی کەمەوە نزیک بە ١١ ترلیۆن دۆلار بۆ سەر ئابوری جیهان زیاد دەکات و ئەوەش، سێ ئەوەندەی ئەو داهاتەیە کە کۆمپانیا و کارگە تەکنۆلۆجییەکان، ساڵانە، بۆ ئابوری جیهانی زیاد دەکەن.

رێکخراوی ئۆکسفام پێکهاتووە لە ١٩ کۆنفدراسیۆنی سەربەخۆی خێرخوازیی کە لە ساڵی ١٩٤٢وەوە لە بەریتانیا دامەزراوە و و کار بۆ نەهێشتنی هەژاریی دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، 
کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس دیدارێکی ساڵانەی بواری ئابورییە کە لەنێوان سەرکردەکانی جیهان، بەڕێوەبەری کۆمپانیا و خاوەن بزنزەکان، خەڵکانی ئەکادمی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا، لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.