سەردێڕ:

سۆران.. ژن و مێردێک لە یەک کاتدا گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-01-19

14398 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، سۆران ، عەبدۆ ڕۆستایی

لە سۆران دوای ئەوەی ژنێک بەجەڵتەی دڵ گیانی لە دەستدا هاوسەرەکەشی بەرگە ناگرێت و ئەویش گیان لەدەستدەدات.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە گوندی باڵەکیانی سەر بەقەزای سۆران ژنێک بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیان لەدەست دەدات ، دوای چەند خولەکێک هاوسەرەکەشی بەهەمان هۆکار گیان لەدەست دەدات.

دراوسێیەکی ئەو خێزانە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند ، لەکاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆ  سەروین کەسەبار  بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە و دوای چەند خولەکێک هاوسەرەکەی بەناوی حیکمەت مەحمود لەتاو مردنی هاوسەرەکەی ، ئەویش بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

ئەم دوو هاوسەرە کوڕێک و دوو کچیان لەدوای خۆیان جێهشت ، ئێستا تەرمەکانیان لەگوندی باڵەکیان بەخاک دەسپێردرێن.