سەردێڕ:

پارێزەرانی تڕەمپ: لێپێچینەوە لە سەرۆک هێرشێکی مەترسیدارە بۆ سەر دیموکراسی

فۆتۆ: 
2020-01-19

1758 جار خوێندراوەتەوە

تیمی پارێزەرانی یاسایی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیان بەرامبەر بە لێپێچینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەیان رایانگەیاند، ئەو هەنگاوە هێرشێکی مەترسیدارە بۆ سەر دیموکراسی.

راشیانگەیاندووە، لە دەقی لێپێچینەوەکەدا هیچ تاوانیک نەخراوەتەڕوو، ئەوەی هەیە هەوڵێکی بێ شەرمانەیە بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵ.

ترەمپ لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، کە تێدای دیموکراتەکان زۆرینەن تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەلات و ئاستەنگ سازکردن بۆ کارەکانی کۆنگرێسی دراوەتەپاڵ.

بڕیارە رۆژی سێ شەممە ٢١ی کانونی دووەم ئەنجومەنی پیران کەتیایدا کۆماریەکان زۆرینەن، لێپێچینەوە لە ترەمپ بکات.