سەردێڕ:

توێژینەوەیەک پەیوەندی نێوان کەمخەوی و خڵەفاوی ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-01-18

2783 جار خوێندراوەتەوە

گروپێک لە زانایانی پزیشکی دەمارەخانەکان و تەندروستیی دەروونیی ئاشکرایانکردووە، گرفتەکانی خەوتن مەترسی توشبوون بە خڵەفاوی و تێکچوونی زاکیرە "بیرگە" هەیە بە بەراورد بەو کەسانەی کە خەویان باشە و بێ کێشەیە.

زانایان لێکۆڵینەوەیان لەسەر داتای ٥١ توێژینەوە کردووە، کە کەسانی تەمەن مامناوەند و گەورە بەشداربوون لە باکوری ئەمریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، بۆ ماوەی چەند ساڵێک چاودێرییان کردوون، کە ئایا گرفتی خەوتنیان هەیە و پەیوەندی بە تەندروستیی زاکیرەیانەوە هەیە.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی شەوان خەویان نییە بە ڕێژەی لە %٢٧ مەترسی توشبوونیان بە تێکچوونی زاکیرە هەبووە، ئەوانەی گرفتی خەویان هەبووە یان بە باشی ناخەون ڕێژەی لە %٢٥ هەمان مەترسییان لەسەر هەبووە.

بەگوێرەی زانایان ئەوانەی بەباشی ناخەون، یان کاتێکی زۆر لە جێگەی نوستندا دەمێننەوە مەترسی تێکچوونی زاکیرە و خڵەفاویان بە ڕێژەی لە %٢٤. هەروەک لە ئاژانسی ڕووەیتەرزدا هاتووە.

بەپێی توێژینەوەکە ئەوانەی شەوان شەش بۆ حەوت کاتژمێر دەنوون، کەمتر مەترسی خڵەفاویان لێدەکرێت، بەڵام ڕێژەکە زیاد دەکات لەناو ئەو کەسانەی کە شەوان کەمتر لە چوار کاتژمێر یان زیاتر لە ١٠ کاتژمێر دەنوون.

Image result for ‫قلة النوم والخرف.. دراسة تكشف العلاقة‬‎

ئ.ل

‌بەپەلە