سەردێڕ:

تورکیا.. ١٤٨ کۆچبەر دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-01-17

1903 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ١٤٨ كۆچبەریان لە پارێزگای ئیدرنە دەستگیرکردووە، کە لە هەوڵی ئەوەدابوون بەشێوەی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن.

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، "ئەو کۆچبەرانە  بەڕەچەڵەك، جەزائیری، عێراقى، ئێرانى، سورى، پاكستانى و مەغريبى بوون".

ئاماژەیان بەوەشكردووە، "لە ئەنجامى گەڕان لە شارۆچكەكانى مەريچ و کەشان و گوندەكانى سەر بە سنوری ئەو شارانە، کۆچبەرەکان دەستگیرکراون".

باسیان لەوەشکردووە، "دوای رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچ لە پارێزگاکە کراون".

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر دوێنێ پێنجشەممە، میدیاکانی تورکیا دەستگیرکردنی ٣٠٥ کۆچبەریان لە ئیدرنە ڕاگەیاند، هاوکات لە رۆژی ١١ی ئەم مانگەشدا لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا بەلەمێک بە ٥٣ سەرنشینەوە نقوم بوو، کە ویستبوویان لە یۆنانەوە بەرە و ئیتاڵیا بڕۆن، كە ١٢ پەنابەری کورد لە ناو ئەو بەلەمەدا بوون و چوارییان گیانیان لەدەستداوە.

هـ.ئـ