سەردێڕ:

خامنەیی: ئەمریکا بەشێوازێکی ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی تیرۆرکرد

لە وتارى هەینیدا
فۆتۆ: 
2020-01-17

3607 جار خوێندراوەتەوە

عەلى خامنەیی لە وتارى هەینى ئەمڕۆدا رایگەیاند، ئەمریکا بەشێوازێکی ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی تیرۆرکرد.

رابەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمریکا نەیتوانى رووبەروو لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا شەڕ بکات، هەربۆیە بەشێوازى تیرۆرکردن کوشتیان.

وتیشی، هێرشەکانیان بۆسەر بنکە سەربازیبەکانى ئەمریکا لێدانى سەربازى نەبوو، بەڵکو لێدانێک بوو بۆ گەڕانەوەى جورئەتى سیاسی بوو.

ئەوەشى خستەڕوو، قاسم سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس بە یەک چاو سەیردەکەن و بە یەک قوتابخانە و رێگا ناویان دەبەن.

ئەو وتارەى خامنەیی دواى هەشت ساڵ لە دورکەوتنەوەى لە مینبەر دێت، کە لە ساڵى ٢٠١٢ەوە لە وتاردان دورکەوتووەتەوە.