سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا نامەى دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد

فۆتۆ: 
2020-01-15

8955 جار خوێندراوەتەوە

 دیمیتری میدڤیدیڤ سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا نامەى دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە ڤلادیمێر پوتین کرد.

 میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردووە، ئەمڕۆ  دیمیتری میدڤیدیڤ سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، لەسەر ئەو پێشنیارەی کە سەرۆکی ڕوسیا فلادیمێر پوتین لە نامەیەکدا دابوویە پەرلەمان، بڕیاری داوە دەستلەکاربکێشێتەوە.

ئەوەشی وتووە، بابەتەکە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە پێشنیازکراوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە دەستوری ڕوسیادا بکرێت کە دەبێـتە هۆی گۆڕینی سنوری دەسەڵاتەکانی پەرلەمان و حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری.

هاوکات نامەى دەستلەکارکێشانەکە لەلایەن پوتینەوە قبوڵکراوە و ڕایگەیاندووە، حکومەتەکەی دیمیتری میدڤیدیڤ کاری باشیان بۆ ڕوسیا کردووە و داوای لێکردوون بەردەوامبن لە کارەکانیان تا ئەو کاتەى حکومەتى نوێی ڕوسیا هەڵدەبژێردرێت.

 ڤلادیمێر پوتین ڕاشیگەیاندووە، دەیەوێت پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنى ئاسایشی ڕوسیا زیادبکات و ئەو پۆستەش دەدات دیمیتری میدڤیدیڤ.