سەردێڕ:

کەناڵێکی ئەمریکی وردەکاریی نوێی کوژرانی قاسم سولەیمانی ئاشکرادەکات

قاسم سولەیمانی و ئوتومبێلە موشەکبارانکراوەکەی
فۆتۆ: NRT
2020-01-13

48095 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵیکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، گروپیک لە هێزی تایبەتی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا چاودێری کاروانی ئوتومبێلەکانی سولەیمانییان کردووە و بەدوایەوە بوون، دوای یەک بۆ دوو خولەک لە کردنەئامانجیشی بە موشەک، گەیشتونەتە سەر تەرمەکەیی و وێنەیان گرتووە.

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، گروپێک لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا چاودێری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانیان کردووە کە دواتر لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکا و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.

روونیشیکردووەتەوە، هێزە تایبەتەکە لە دووری زیاتر لە نیو کیلۆمەترەوە بەدوای کاروانی ئوتومبێلەکانی سولەیمانییەوە بوون و هەر پاش موشەکبارانکردنی، لەماوەی یەک بۆ دوو خولەکدا بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی، گەیشتوونەتە سەری و وێنەی جەستە و جل و بەرگ و کەرەستەکانی دیکەیان گرتووە.

The car that Qassem Soleimani was riding in at the time of his death.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک وێنەیان لە سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەمریکاوە دەستکەوتووە کە لە یەکێکیاندا جەستەی پارچەپارچەبووی قاسم سولەیمانی ئاگری گرتووە، بەڵام لەبەر هەستیاری بابەتەکە بڵاویناکەنەوە.

Qassem Soleimani's body lies burning next to the car.

هاوکات، سەرچاوەکە بە فۆکس نیوزی راگەیاندووە، هێزە تایبەتەکەی ئەمریکا جەستەی سولەیمانییان کەمێک دوورخستووەتەوە و ئاگرەکەی جەستەشیان کوژاندووەتەوە و ئەوەش، بۆ ناسینەوەی فەرماندە ئێرانییەکە بووە بەشێوەیەکی فەرمی. هێزە تایبەتەکە وێنەی سولەیمانی و کەرەستەکانیان گرتووە کە پێکهاتبوون لە کتێبێکی شیعریی، پارەی کاغەزی کاش، دەمانچەیەک و چەکێکی دیکەی قەبارە مامناوەندی هێرشبەر.

Some of the items Soleimani was carrying when he died. His phone is partially visible at the top left.

باس لەوەشکراوە، لە دۆخی ئاساییدا، تەلەفۆن و ئامێرە ئەلیکترۆنییە تایبەتەکانی سولەیمانی بۆ لێکۆڵینەوە هەڵدەگیرێت و داتاکانی شیدەکرێنەوە، بەڵام ئەو جۆرە موشەکبارانە وێرانکەرە وەها لێکۆڵینەوەیەکی کردووەتە مەحاڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە نیسانی ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ئێران بەرپرسیارە بەرامبەر کوشتنی ٦٠٨ سەربازی ئەمریکی لە عێراق و لە ٢٠٠٣وە هەتا ٢٠١١یش، سولەیمانی بەرپرسیارە لە کوژرانی لە سەدا ١٧ی هاوڵاتییە ئەمریکاییەکان لە عێراقدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی سێی ئەم مانگە لە هێرشێکی ئەمریکادا لە بەغدا، هەر یەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای حەشدی شەعبی کوژران.

هـ.ب