هێزەکانی سەربە خه‌لیفه حەفتەر لە خۆرهەڵاتی لیبیا، بانگەوازی تورکیا و روسیایان بۆ ئاگربەستی هاوبەش قبوڵکرد كه لە١٢ی كانوونی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات.
هێزەکانی سەربە خه‌لیفه حەفتەر لە خۆرهەڵاتی لیبیا، بانگەوازی تورکیا و روسیایان بۆ ئاگربەستی هاوبەش قبوڵکرد كه لە١٢ی كانوونی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌حمه‌د میسماری وته‌بێژی هێزەکانی سوپای نیشتمانیی لیبیای سەربە خەلیفە حەفتەر له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، بانگه‌وازی ئاگربه‌ستیان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له خۆرئاوای لیبیا قبوڵكردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاگربه‌سته‌كه پێشێلبكات، ئه‌وا به توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
ئەوەش دواى ئەوە دێت کە پەرلەمانى تورکیا ناردنى سەربازى وڵاتەکەى بۆ لیبیا بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتى تەڕابلوس پەسەندکرد، دواى سەردانى ڤلادیمێر پوتین بۆ تورکیا و کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەردۆغانیش، هەردوولا داوایان لە هێزەکانى حەفتەر کرد ئاگربەستى هاوبەش رابگەیەنن و ئۆپراسیۆنەکانیان رابگرن.
خەلیفە حەفتەر کە ئەفسەرێکی باڵای سەربازی لیبیایە و سوپاکەی لەلایەن زۆرێک لەوڵاتانی جیھانەوە بەسوپای نیشتیمانی لیبیا ناسێندراوە، لەماوەی ڕابردوودا دەستپێکردنی شەڕی لەدژی حکومەتی لیبیا ڕاگەیاند، ھەڕەشەی ئەوەشی لە فائیز سەڕاج سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا کرد کە پایتەختی لێدەستێنێتەوە و تەواوی وڵات کۆنتڕۆڵدەکات.