سەردێڕ:

​سەرۆکی ئۆکرانیا: ئێران بە فەرمی داوای لێبوردنی لێکردین

فۆتۆ: 
2020-01-11

3713 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئێران بە فەرمی داوای لێبوردنی لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کردووە .


 سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئێران بە فەرمی داوای لێبوردنی لە خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کردووە .

ڤلادیمێر زیلینسکى سەرۆکى ئۆکرانیا ڕایگەیاند، "هاوتا ئێرانییەکەی، حەسەن ڕۆحانی بە فەرمی و بە ناوی وڵاتەکەیەوە داوای لێبوردنی لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کردووە".

باس لەوەش دەکات، "ئێران بە تەواوی بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە هەڵدەگرێت"، دەشڵێت، "دانیان بەوەدا ناوە کە بە هەڵە خستوویانەتە خوارەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاران بەڵێنی داوە بەوەی لێپرسینەوە لە بەرپرسانی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە بکات".

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٨ی ئەم مانگە فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به ‌هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا، ‌دوای فڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمام خومه‌ینی لە تاران، به‌ ١٧٦ سه‌رنشینه‌وه‌ خرایەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیانلەدەستدا، کە ٥٧ لە سەرنشینەکانی هاوڵاتى کەنەدى بوون و ١١ کەسیشیان هاوڵاتى ئۆکرانی بوون.

هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ شەممە، بە فەرمی بەرپرسیارێتی خستنە خوارەوە فڕۆکەکەی بەهەڵە و بەموشەکێک راگەیاند.