سەردێڕ:

هێڵی ئاسمانی لۆفتانزای ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ تاران هەڵپەسارد

فۆتۆ: 
2020-01-11

2205 جار خوێندراوەتەوە

هێڵی ئاسمانی لۆفتانزای ئەڵمانی تەواوی گەشتەکانی بۆ تاران تا ٢٠ی ئەم مانگە وەستاند.


هێڵی ئاسمانی لۆفتانزای ئەڵمانی تەواوی گەشتەکانی بۆ تاران تا ٢٠ی ئەم مانگە وەستاند.

هێڵی ئاسمانی لۆفتانزای ئەڵمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، "بەهۆی نەبوونی ئاسایشی کایەی ئاسمانییەوە تەواوی گەشتەکانی هاتن و رۆشتنیان بۆ تاران تا ٢٠ ئەم مانگە هەڵپەسارد".

ئەوەشیان وتووە، "فڕۆکەیەکی کۆمپانیاکە لە کاتێکدا بەرەو تاران بەڕێکەوتووە داوای لێکراوە بگەڕێتەوە فڕانکفۆرت، ئەو گەشتانەشی بڕیاربووە ئەمڕۆ بۆ تاران ئەنجامبدرێن هەڵوەشێندراونەتەوە".

جەختیان لەوەشکردووەتەوە، "کۆمپانیاکە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداردا بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، کاتێك زانیاری وردیان دەستکەوت لەبارەی گەشتەکانی رۆژانی داهاتووەوە بڕیاردەدەن".

ئەم بڕیارەی لۆفتانزا دوای ئەوە دێت کە ٨ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی ئۆکرانیی ماوەیەکی کەم دوای دەستپێکی گەشتەکەی لە تاران کەوتە خوارەوە و ١٧٦ کەس تیایدا گیانیانلەدەستدا.

هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ شەممە، بە فەرمی بەرپرسیارێتی خستنە خوارەوە فڕۆکەکەی بەهەڵە و بەموشەکێک راگەیاند.

هـ.ئـ