سەردێڕ:

​ئێران.. بەهۆی خستنەخوارەوەى فڕۆکەکەوە خۆپیشاندان دەستیپێکرد

دروشم دژى ڕژێمی ئێران دەڵێنەوە
فۆتۆ: 
2020-01-11

10707 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەى ئەمڕۆ لە ناوەڕاستى تاران هاوڵاتیان وەک ناڕەزایی بەرامبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.


ئێوارەى ئەمڕۆ لە ناوەڕاستى تاران هاوڵاتیان وەک ناڕەزایی بەرامبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە  نزیک زانکۆی ئەمیر کەبیر لە ناوەڕاستى تاران هاوڵاتیان دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان و دروشم دژى ڕژێمی ئێران دەڵێنەوە.

لەچەند گرتەیەکی ڤیدیۆدا کە لە تویتەر بڵاوکراونەتەوە دەردەکەوێت، ئەو خۆپیشاندەرانە دروشمی "مردن بۆ دەسەڵاتی تاوانباری چەندین ساڵە" دەڵێنەوە و دەشڵێن "مردن بۆ درۆزنانی حوکمڕان".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە گازی فرمێسکڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن و هێڵەکانی ئینتەرنێتیان بڕیوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات ئەمڕۆ شەممە ئێران دانیبەوەدانا کە فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە موشەکی سوپای پاسداران و بە شێوەی هەڵە خراوەتەخوارەوە.

لەو فڕۆکەیەدا ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕی پەروەردەیی و سەرمایەداربوون.