سەردێڕ:

کاتی ئاشکراکردنی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-01-10

11990 جار خوێندراوەتەوە

میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی ئۆكراینا له‌ تاران پایته‌ختی ئێران، هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ ئاشكراده‌كرێت.

ئاژانسی فارسی نیمچه‌ فه‌رمیی ئێران، كه‌ پشتی به‌ زانیارییه‌كانی كاربه‌ده‌ستێكی ئاگادار له‌ ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ستووه‌ بڵاویکردووەتەوە، ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زای ئێرانی و بیانیی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكراینییه‌كه‌، به‌شدارده‌بن.

روونیشیکردووەتەوە، له‌دوای ئه‌وه‌ش كه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی ئۆكراینا ئاشكراده‌كرێت.

ئەمەش لە کاتێدایە، رۆژی ٨ی ئەم مانگە فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به ‌هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا، ‌دوای فڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمام خومه‌ینی لە تاران، به‌ ١٧٦ سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیانلەدەستدا.

‌بەپەلە