سەردێڕ:

مارک ئێسپەر: تائێستا عێراق بە فەرمی داواکاریی کشانەوەی بۆ نەناردووین

فۆتۆ: 
2020-01-07

5626 جار خوێندراوەتەوە

 وەزیری بەرگرى ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا  بە فەرمى هیچ داواکارییەکمان پێنەگەیشتووە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە بۆ کشانەوەى هێزەکانیان لەو وڵاتە.

مارک ئێسپەر لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەى ئێران و نایانەوێت دۆخەکە بگاتە شەڕ، بەڵام ئێران ئەوەی دەوێت.

ئەوەشى خستەڕوو،  پێشبینى جەنگ ناکەن، بەڵام پارێزگارى لە خۆیان دەکەن، لەو بڕوایەدان ئێران تۆڵەى کوشتنى قاسم سولەیمانى بکاتەوە، دەشڵێت، ئامادەى گفتوگۆى پێشمەرجن لەگەڵ ئێران.

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا باسی لەوەشکرد، تائێستا هیچ داواکارییەکیان لەلایەن حکومەتى عێراقەوە پێنەگەشتووە بۆ دەرچونى هێزەکانیان لەو وڵاتە، هەربۆیە لە عێراق ناكشێنەوە و بۆ خراپترین دۆخ ئامادەن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە پاش کوشتنى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە بارگرژى و ناکۆکى نێوان ئەمریکا و ئێران ڕووى لە زیادبوون کردووە بە جۆرێک هەردوولا هەڕەشەى بە ئامانجگرتنى بەرژەوەندییەکانى یەکترى دەکەن لە ناوچەکەدا.