سەردێڕ:

پۆمپیۆ: قاسم سولەیمانى چەندین کارى خراپى کردووە

فۆتۆ: 
2020-01-07

7261 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، قاسم سولەیمانى چەندین کارى خراپى کردووە و کۆمەڵکوژى گەورەى لە عێراق و سوریا و لوبنان ئەنجامداوە.

مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە کۆنفرامسێکى ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "قاسم سولەیمانى چەندین کارى خراپى کردووە و ڕێگەى نەدەدا وڵاتانى ناوچەکە سەروەرى خۆیان هەبێت."

دەشڵێت، "قسەکانی جەواد زەریف سەبارەت بە بوونی ئەرکێکی دیبلۆماسی لەلایەن سولەیمانیەوە لە بەغدا ناڕاستن."

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێگەنادەین ئێران ببێت بە خاوەنى چەکى ئەتۆمى و وا لە ئێران دەکەین ببێت بە وڵاتێکى ئاسایی لە ناوچەکەدا."

ئەوەشى خستەڕوو،" ئەگەر ئێران کاردانەوەى هەبێت لە بەرامبەر کوشتنى قاسم سولەیمانى ئەوا گورزى کوشندەى ئاڕاستە دەکەین".

ناوبراو ڕاشیگەیاند،" لە بەرامبەر کوشتنى قاسم سولەیمانى ئێران ئامادەیە سەدان کەس بکوژێت وئێمەش بەرپەرچى دەدەینەوە".

ئەوەش دوایی ئەوە دێت ،لە بەرەبەیانی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠دا، ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە و قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ژمارەیەک سەرکردەی حەشدی شەعبی بە ئامانجگرت و تێیدا جگە لەو دوو سەركردە شیعەیە ژمارەیەك ئەندامی حەشدی شەعبیش کوژران.