سەردێڕ:

ئێران.. لەکاتی ناشتنی سولەیمانیدا ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-01-07

12503 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە پارێزگای كرمان، بەهۆی پاڵەپەستۆوە لەکاتی ناشتنی قاسم سولەیمانیدا ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٩٠کەسیش بریندار بوون.

تەلەفزیۆنی ئێرانی لە زاری پیرحوسەین کولیڤەند، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی پزیشکی ئێرانەوە و بەبێ ئاشکراکردنی ژمارەی ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە ڕایگەیاند، "خەڵکێکی زۆر گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون".

ڕۆژنامەی کەیهانی ئێرانیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باسی لەوەکردبوو، کە ملیۆنان کەس بەشداری ڕێوڕەسمەکە دەکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەنێوان خەڵکەکەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە پارێزگای کرمان، قاسم سولەیمانی، بەرپرسی سوپای قودسی ئێران بە خاک دەسپێردرێت.

قاسم سولەیمانی لە هەینی ڕابردوودا و لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرا.