سەردێڕ:

ئیمارات ماوەی ڤیزای گەشتیاری درێژکردەوە

فۆتۆ: 
2020-01-06

7233 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ئیمارات ڕایگەیاند، ئیمارات ماوەی مانەوەی ڤیزای گەشتیاری بۆ  ٥ ساڵ درێژکردەوە.

ڕاشد مەکتوم، جێگری سەرۆکی ئیمارات، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، "درێژکردنەوەی ماوەی ڤیزا بۆ ٥ ساڵ بۆ سەرجەم نەتەوەکانە بەبێ جیاوازی"، دەشڵێت، "ئەو کارەش بۆ دڵنیایی کردنەوەیە لە پێگەی ئیمارات وەک جێگەیەکی گەشتیاری جیهانی".

لەو بارەیەشەوە محەمەد بن ڕاشد ڕایگەیاندووە، "ئیمارات ساڵانە زیاتر لە ٢١ ملیۆن گەشتیار ڕوویتێدەکات"، باسی لەوەشکردووە، "ئیمارات زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ ئیقامەی ئاڵتوونی بە کەسانی خاوەن بەهرەی ناوازە و وەبەرهێنەران داوە، ئەوەش وەک بەشێک بووە لە چیرۆکی سەرکەوتن و جیاکەرەوەی ئەو دەوڵەتە".

ئەوەش لە کاتێکدایە شێخ محەمەد لە ئایاری ساڵی ڕابردوودا یاسای مافی مانەوەى هەمیشەی  بۆ کەسانی وەبەرهێن و خاوەن بەهرە ناوازەکانی وەک (پزیشکی، زانستی، ئەندازیاری و تەواوی هونەرەکان) دەرکرد.

هـ.ئـ