سەردێڕ:

دوایین وێنەی قاسم سولەیمانی و حەسەن نەسروڵڵا بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-01-05

29427 جار خوێندراوەتەوە

میدیاكانی ئێران دوایین وێنەی قاسم سولەیمانی و حەسەن نەسروڵڵایان بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە میدیاكانی ئێرانەوە ژمارەیەك لە دوایین وێنەی قاسم سولەیمانی و حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بۆ یەكەمجار بڵاوكرایەوە.

لەو وێنانەش كە بۆیەكەمجارە بڵاودەبنەوە قاسم سولەیمانی دەردەكەویت كە لە دوای حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانەوە نوێژ دەكات و لە وێنەیەكی دیكەدا سولەیمانی ماچی نێوچەوانی نەسروڵڵا دەكات.

هەر لە وێنەكاندا پەیوەندی توندوتۆڵی خێزانی و دوور لە كاری فەرمی دەردەكەوێت، بە جۆرێك ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا بە بێ مێزەر دەركەوتووە، ئەوەش ئاماژەی پەیوەندییەكی دۆستانەی بەهێزە لە نێوان قاسمی سولەیمانی و حەسەن نەسروڵڵادا، كە بە دیوێكی دیكەدا ئاماژەشە بۆ پەیوەندی پتەوی حزبوڵڵا بە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

لە بەرەبەیانی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠دا، ئەمریکا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە و قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ژمارەیەک سەرکردەی حەشدی شەعبی بە ئامانجگرت و تێیدا جگە لەو دوو سەركردە شیعەیە ژمارەیەك ئەندامی حەشدی شەعبیش  کوژران.

صور لسليماني ونصر الله تنشر لأول مرة

صور لسليماني ونصر الله تنشر لأول مرة

صور لسليماني ونصر الله تنشر لأول مرة