سەردێڕ:

بەرپرسانی ئێران چۆن باسی تۆڵەسەندنەوەی سولەیمانی دەکەن؟

فۆتۆ: 
2020-01-04

6354 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ئێران باس لە کۆمەڵێک ڕێگا دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی سەربازیی ئەمریکا، دەربارەی تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبی مەهدی موهەندیس.

ئەحمەد خاتمی، ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی سەرکردە لە ئێران ڕایگەیاند، "چەند ڕێگەیەکیان بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریکا دەربارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی تاوتوێ کردووە"، ڕاشیگەیاندووە، دەگونجێن لەگەڵ داواکارییەکانی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران و دەڵێت، "تۆڵەی سولەیمانی دەستێنینەوە بەو شێوەیەی کە دەمانەوێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە ئامانجی تۆڵەسەندنەوەکانی ئێران دەبن"، دەشڵێت، "خوێنی قاسم سولەیمانی دەکوڵێت بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق".

باس لەوەشدەکات، "قاسم سولەیمانی شەهیدی دەوڵەتی ئیسلامییە، عێراق و سوریا و یەمەن و حیزبوڵای لوبنانیی تۆڵەی کوشتنەکەی دەستێننەوە".

لەلای خۆشییەوە موحسین ڕەزایی، ئەمینداری کۆمەڵەی هەڵسەنگاندنی سیستەمی بەرژەوەندییەکان لە ئێران ڕایگەیاند، "کوشتنی قاسم سولەیمانی پیلانگێڕییەکی ئەمریکایی- ئیسرائیلی بوو، لێرەشدا ئەگەر هەیە کە ئیسرائیل زانیارییەکانی دابێتە ئەمریکا"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "پەنجەی ئێران بۆ نێوچەوانی ئیسرائیل لە کوشتنی سولەیمانیدا ڕاکێشراوە".

ئەو ئەمیندارە باسی لەوەشکردووە، "هەتا کاتی جێبەجێکردنی وەڵامێکی یەکلایی کەرەوە و جەرگبڕ بۆ ترەمپ، گرنگە بە خێرایی هەنگاوی پێنجەم لە کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئەتۆمی ڕابگەیەندرێت".

دەشڵێت، "ترەمپ توانای شەڕی نییە، پێویستیشە ئەوە بزانیت کە کارێکى زۆر مەترسیداری ئەنجامداوە "، ئەوەشی وتووە، "لە دوای کوشتنی سولەیمانی ڕاپەڕێنێکى گەورەی ئێرانییەکان دەستپێدەکات" .

ئەوەش لە کاتێکدایە لە بەرەبەیانی ٣ی ئەم مانگەدا، لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکادا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران.

هـ.ئـ